به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ایەتوڵڵا " موحەممەد عەلی موەحەدی کرمانی " ، خەتیبی نوێژی هەینیی تاران بە راگەیاندنی ئەوەی کە زلهێزانی ئیستکباریی بە نیازن ' پرسی فەلەستین لە بیر بکرێتەوە ' ، کوتی : تیرۆریستان دەسکەوتی پشتیوانیی ئەمیکا و ئینگلیسن کە لە ناوچەکەدا دەست دەدەنە جەنایەت.
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران راشیگەیاند : زلهێزە ئیستکبارییەکان کێشە سیاسییەکانیان لە وڵاتانی ناوچەکە کردووەتە شەڕی ناوخۆ و دروشمی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرئیزم بەرز دەکنەوە کە لە بنەماوە درۆیە.
ئایەتوڵا موەحیدی کرمانی ، کوتی : وڵاتانی رۆژئاوای و لە سەرویان ئەمریکا بە داهاتی نایاسایی لە نەوتی وڵاتانی ناوچەکە ، تاقمە تیرۆریتییەکانیان نارد بۆ سوریا ، ناوەکەیان هەژاند و هاوکات دروشمی هاوپەیمانیی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیش بەرز دەکەنەوە.
ئایەتوڵڵا " موحەممەد عەلی موەحەدی کرمانی " ، خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وێرای ئاماژە بە هاتنە ئارای پرسی مووچەی یەکجار زۆری هندێ لە بەڕێوەبەران لە ئێران کوتی : ئەو کەسانە ماڵ و دارایی وڵاتیان تاڵان کردووە کە هەندێ لەوان بەڕێوەبەرانی بەشی بانکیی ، بیمەیی و کۆمپانیا دەوڵەتییەکان بوون.
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران راشیگەیاند : هەندێ بیر دەکەنەوە بیت المال ، خاوەنی نییە ، و هەر رادەیەک کە پێیان دەکرێ دەتوانن لێی هەڵگر ، ئەوە زرنگییە ، لە حاڵێکدا کە تووشی هەڵەن و بیت المال دەبێ بگەڕێتەوە بۆ خەزێنە.